چاوەروانکردن – خۆ کۆکردنەوە و ئامادەبوون
منداڵ بوون و کەسی هاوکار
بیرۆکەیەکی باشە ئەگەر کەسی هاوکار لەکاتی منداڵ بووندا هەبێت. زیاتر هاوژینەکەت دەبێتە ئەو کەسە، بەڵام دەکرێت باوک و دایکت، هاورێکەت یان دوو کەس بن. وەکو هاوکار، بوونت لەوێدا زۆر بە نرخە. دەتوانی بە چەندین شێواز لەکاتی لەدایکبوونەکەدا هاوکاربیت.
نوسینی نامەی کاتی لەدایکبوون
بیر لەوە بکەوە خۆزگە و پێشبینیەکانت بۆ لە دایکبوونەکە چییە. هەروەها رەچاوی پێویستی کەسایەتیشت بکە تاوەکو هەست بە ئاسایش بکەیت. کەمێک مۆسیقا، مەساژ یان شتێکی تەواو جیاواز. هەندێک تێبینی بنوسە و لەگەڵ مامانەکە قسە بکە. نامەی کاتی لە دایکبوونەکە بە ناچاری نییە، بەڵام دەکرێت ببێتە رێگایەکی باش تاوەکو لەرووی دەروونیەوە خۆت ئامادە بکەیت.
کۆکردنەوەی جانتاکەت
یەک شتێکی گرنگ
پێویستە جۆرە ناسنامەیەکی یاساییت لەلابێت.
باشترە هەتبێت
دەشێت بیرۆکەیەکی باشبێت تاوەکو میوە یان سوکەژەمێک بخۆیت لەکاتی لەدایک بوون تاوەکو وزەی زیاترت پێببەخشێت. لەکاتی مانەوەت لە نەخۆشخانەی منداڵبوون، باشتر وایە نەعل، شتومەکی نەرم، سوخمەی شیردان و جانتای جوانکاری لەگەڵ کەلوپەلی هایجینت لەلابێت. هەروەها شەحنی مۆبایلەکەشت لەبیر نەچێت لەگەڵ نامەی کاتی لەدایک بوون ئەگەر شتێکت نوسیوە.
بۆ منداڵ
بۆ کۆرپەکەت، باشترین شت ئەوەیە بەجۆرێک رابکشیت پێست بە پێست بکەوێت. هەر بۆیە، هەندێک جلوبەرگ، پانتۆڵ، بیجامە و گۆرەوی بەسە. هەروەها باشترە کلاوێکی بچوکت پێبێت بەبێ گوێدانە وەرزەکە، هەروەها بەتانیەک بۆ کاتی گەرانەوەت بۆ ماڵەوە ئەگەر دەرەوە سارد بوو.
ئەمەش رێنمایی باشە: بەباشی، لەپێشدا جانتاکەت کۆبکەوە و خۆت ئامادەبکە لەماڵەوە! بۆ زۆرێک، ئەمە ئارامی دەبەخشێت و بەواتای قەلەقیەکی کەمتر.
چوونە نەخۆشخانە و دەرچوون لە نەخۆشخانە
شوێنی نوستنی منداڵ(یان کورسی ئۆتۆبێل بۆ کۆرپەلە) سەلامەترین رێگایە بۆ گواستنەوەی منداڵ. بەپێی یاسای سویدی، هەر مندالێک کە باڵای لە 135سم کەمتربێت دەبێت لەسەر هەندێک جۆری کورسی دابنێشێت کاتێک بە ئۆتۆمبێل گەشت دەکات. ئەگەر ناتەوێ شوێنی نوستن بکریت، چەندیش شوێنی تر هەیە لەو دەوروبەرە کە دەتوانی بەکرێ بیهێنیت.
چەندین کەس ئۆتۆمبێەلانیان دەبەن. لەم دۆخەدا، بیرۆکەیەکی باش دەبێت سەردانی نەخۆشخانە بکەیت جا جارێک بێت یان دوو جار لەکاتی سک پربووندا، تاوەکو بزانی نەخۆشخانەی منداڵ بوون لەکوێیە و دەتوانی ئۆتۆمبێلەکەت لە کوێ رابگریت.
وەکو وەرزشەوانێکی پیشەگەر نانبخۆ
منداڵبوون زۆرجار بەراورد دەکرێت بە راکردن لە ماراسۆن. بۆ ئەو مەبەستە هەولێکی بێ وچانی دەوێت، بیرۆکەیەکی باشە کە خۆت بە باشی ئامادە بکەیت لەرێگەی خواردنی تەندرووست و خواردنی هەمەجۆر و کاربۆهیدراتەکان لەسەرخۆ بسوتێنیت.
تێپەربوونی کاتی منداڵبوون
دەکرێت بێ هیوا و قەلەقت بکات و تەنانەت ترسناک بێت بگەرێیتەوە کاتی تێپەربوونی کاتی منداڵبوونی پێشبینی کراو. ئەو رۆژانە کە دێن زیاتر هەست دەکەیت کە هەتا هەتاییە، بەڵام ئەمە شتێکی گشتییە و تەواو ئاساییە. دەرفەتەکە بقۆزەوە تاوەکو پشو بدەیت و ئەو شتانە بکەیت کە دلخۆشت دەکەن چونکە لاپەرەیەکی نوێ لە ژیانت دەستپێدەکات.
بیرکردنەوە لە داهاتوو
ئەو دایک و باوکانەی کە وەکو کەپل لە پەیوەندیدات، لەوانەیە تەرکیز و پێشبینی جیاوازیان هەبێت لەم کاتەدا. سیناریۆ بەربلاوەکەوە ئەوەیە کە ئافرەتی دووگیان زیاتر جەخت لەسەر سکپری و لەدایکبوونی منداڵ دەکاتەوە، لەکاتێکدا هاوژین زیاتر بیر لە ژیان لەگەڵ منداڵەکە دەکاتەوە لە داهاتوودا. هەرچییەک لە مێشکتدایە، بیرۆکەیەکی باش دەبێت ئەگەر بۆچوونەکانت لەگەڵ کەسێکدا ئاڵوگۆر بکەیت کە نزیکە لێتەوە. ئەگەر هاوژینت هەیە، گرنگە لەگەڵ یەکتری قسە بکەن و هەروەها پێکەوە وەکو تیمێک خۆتان ئامادە بکەن.
بیربکەوە و قسە بکە
بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی دەبنە باوک و دایک
- لەکاتی دووگیانیدا، چ کاریگەریەکت لەسەر بوو؟
- نیگەرانی چی بوویت؟
- هەست دەکەیت منداڵ چۆن کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەت دەبێت؟
- چ ئەزمونێکی منداڵیت دەبێت؟
- دەتەوێ چ ئەزمونێک وەربگریت و بیدەیت بە منداڵەکەت؟
- دەتەوێ ببیتە چ جۆرە باوک و دایکێک؟
- چی گرنگە؟
- دەتەوێ چی تێپەرێنیت و چی تێنەپەرێنیت؟
بۆ ئەو کەسانەی لە پەیوەندیدان
- چۆن خۆشەویستی نیشان دەدەت و وادەکەیت هابەشەکەت هەست بە گرنگی بکات؟
- پێت وایە بە چ رێگەیەک پەیوەندی نێوان کەپلەکان دەگۆرێت کاتێک منداڵ دێتەئاراوە؟
- ئێستا چۆن دەتوانن یارمەتی یەکتری بدەن و کاتێکیش کە منداڵەکە دێتەئاراوە؟
لەبیرت بێت!
جەستە ئامادەیە
ئامادەسازی باشە تاوەکو هەستکردن بە ئارامی سەلامەتی زیاد بکەیت بەر لە منداڵ بوون. بەڵام هیچ شتێک نییە بەناچاری بیکەیت. جەستەت قەبوڵی دەکات جا ئەگەر کۆرسی خۆپاراستنت وەرگرتبێت یان باشترین جانتای لەدایک بوونت ئامادە کردبێت.