منداڵ بوون – کاتی گەیشتن
نیشانەکانی کاتی منداڵ بوون
منداڵ بوون دەکرێت بە چەندین رێگەی جیاوازەوە بێت. زیاتر بە ئازار دەستپێدەکات، بەڵام یەکەم نیشانە دەکرێت "تەربوون بێت" یان شلەی لینج کە هەندێک شریتی خوێنی تێدابێت. پەیوەندی بە مامانەوە بکە ئەگەر پێویستت بە یارمەتی بوو یان گومانت هەبوو کە تەربوویتە.
وەرگرتن
لە نەخۆشخانە، یەکەمجار مامان دەبینی، کە یارمەتیت دەدات لەوەی ئاخۆ لەدایکبوونەکە دەستیپێکردووە یاخود دەبێت لەنەخۆشخانە بمێنیتەوە. ئەگەر پرۆسەی لەدایک بوون دەستی پێکردووە، دەبێت لەنەخۆشخانە بمێنیتەوە.
بۆ ئەوەی وێنەی منداڵەکەت دەستبکەوێت و بزانی لە منداڵدانتدا چی دەکات، دەنگی دلی لەرێگەی ئامێری CTG دەپشکنن کە رێژەی لێدانی دلی منداڵ رادەگرێت لەگەڵ پرۆسەی منداڵ بوون لە منداڵدان.
نەهێشتنی ئازار
منداڵ بوون بە ئازارە. بەڵام چۆن هەست بە ئازار دەکەیت دەگۆرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر. هەروەها چەندین رێگەی جیاواز هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا. بناغەی باش ئەوەیە کە لەرووی جەستەیی و عەقلی خۆت ئامادە بکەیت. بۆنمونە، دەتوانی لەرێگەی خەوتن و خواردنی باش و ئامادەبوون لە کۆرسی خۆئامادەکردن بۆ منداڵ بوون ئەم کارە بکەیت. مامان لەکاتی منداڵ بوون ئامۆژگاری پێشکەش دەکات دەربارەی نەهێشتنی ئازار و ئەو رێگایەی کە باشترینە. دەتوانی لەچەندین رێگەی جیاوازەوە، لێرەدا زانیاری وەربگریت.
بوون بە کەسێکی هاوکار
وەکو هاوکارێک، رۆلێکی زۆر گرنگت هەیە لەکاتی منداڵبووندا. تەنها ئامادەبوون و نزیکایەتیت جیاوازی گەورە درووست دەکات. پاڵپشتی بەردەوام تەنانەت دەتوانێت پێویستی وەرگرتنی نەهێشتنی دەرمانی ئازار شکێن، بۆشایی پوختەکار و تەقەڵی نەشتەرگەری کەمدەکاتەوە. باشترین یارمەتی لەرێگەی کەسێکەوە دەبێت کە پەیوەندی نزیکی هەبێت لەگەڵ دایکەکە. بیهێنە پێش چاوی خۆت کە تۆ مالێکی رووناکی لەسەر زەوی و ئەو کەسەی کە منداڵی دەبێت لە بەلەمێکدایە لە دەریایەکی زریاناویدا. ئەوەی کە پێویستە بیکەیت ئەوەیە کە ببیتە رووناکی ئەو ماڵە رووناکە و لەسەر زریانەکە بدرەوشێیتەوە.
رێنمایی بۆ کەسی هاوکار
یاسای یەکەم دەبێت لە دایکەکە نزیک بیت. لەرێگەی جیاوازەوە دەستیلێبدە و مەساژی بکە. ئەگەر زانیت شتێک هەیە و بەکاردێت، بەردەوامبە لەسەری. ئەگەر دلنیانیت لە کاریگەری مەساژەکە، دەتوانی لەکاتی کۆرسی سێ جەمام بیکەیت و دوواتر هەڵیبسەنگێنە. لەبیرت بێت کە دەستلێدانەکە دەبێت بەهەمان ئاراستەی منداڵدان و منداڵەکە بێت – لەسەرەوە بۆ خوارەوە. بەهێواشی بیکە و پرسیار بکە هەست بەچی دەکات. ئەگەر سەرزەنشتی کردی، ئەوە سیستەمی قەلەقیەتی کە قسە دەکات. ئەوکات تەنانەت دەبێت زیاتر کاربکەیت تاوەکو وابکەیت دایکەکە هەست بە سەلامەتی بکات. ئەگەر هەستت کرد بێهێزی، داوای یارمەتی لە کارمەندان بکە. ئەگەر پێویستت بە پاڵپشی بوو شتێکی ئاساییە.
چوار قۆناغی منداڵ بوون
1. قۆناغی شاراوەیی
لە قۆناغی شاراوەیی، زۆربەی خەڵکی لەماڵەوەن. لەسەرەتا ماسولکەکان رەق دەبن بەشێوەیەکی نارێکراو، و هەست بە بێنوێژی و ژان دەکەیت. بەڵام لەسەرخۆ ئازارەکە زیاتر دەبێت و قورستر دەبێت. دوواتر دەکرێت ببێتە شتێکی باش تاوەکو پشوبدەیت، مەساژێکی سادە بکە لەگەڵ حەمامێکی گەرم یان گەرماوێک. ئەگەر ئازار شکێنی زیاترت پێویست بوو، Alvedon، Panodil بخۆ یان Tens بەکاربێنە کە ئامرازێکی بچوکە و دەماری جەمسەری کارەبایی تێدایە.
2. قۆناغی کشان
لە قۆناغی کشاندا، ئازارەکە بەهێزتر و درێژتر و زیاتر دەبێت. لەم قۆناغە کونی زێ بەتەواوەتی دەکرێتەوە. کاتێک ئازارەکە 3-4 جار لەماوەی 10 خولەکدا دێت، ئەوە کاتی ئەوەیە کە پەیوەندی بە مامانەوە بکەیت.
3. قۆناغی دەرچوون
منداڵەکە دێتە خوارەوە لە بۆشاییەکەوە و ئێستا کاتی ئەوەی کە دەست بکەیت بە پاڵنان. هەر بۆخۆی دەتەوێ پاڵ بدەیت، بەڵام دەشێت مامانەکە داوات لێبکات کە بەردەوامبیت لە هەناسەدان لە ماوەی منداڵ بوونەکەدا. ئەمە بەو واتایە دێت کە هێشتا منداڵەکە بەتەواوەتی نەهاتووەتە خوارەوە. یان لەوانەیە ببێتەهۆی ئەوەی برینەکان زیاتر بکرێنەوە، تاوەکو مەترسی درانی زیاتر کەم بکاتەوە.
4. قۆناغی دووای منداڵ بوون
منداڵەکە دەردەچێت و دوواتر یەکسەر دایدەنێن و شیری پیدەدرێت. عادەتەن منداڵ خۆی دەستدەکات بە هەناسەدان و هاوارکردن، بەڵام هەندێکجار کەمێک یارمەتی پێویست دەبێت لەلایەن کارمەندانەوە. ئێستا مامانەکە وڵاشەکە دەپشکنێت کە ئاخۆ هاتووەتە دەرەوە و منداڵدانیش گرژ بووە. ئەگەر پێویستت بە دوورینەوە بوو، مامانەکە بەنجت لێدەدات.
کاردانەوەی جەستە
منداڵبوون شتێک نییە کە پێویست بکات فێری بیت. جەستەت بەتەواوەتی دەزانێت دەبێت چی بکات. بەڵام، چەندین فاکتەری جیاواز هەن کە دەشێت رێگری لە کاکردنی جەستەت بکەن. کاتێک کە منداڵ بوون دەستپێدەکات و دەستدەکەیت بە ئازار، زیاتر جەستە بەشێوەی هێرشی قەلەقی کاردانەوەی دەبێت. دەکرێت کاردانەوەی "شەرکردن یان فرین" زیادبکات. ئەمەش بەو واتایەی کە ماسولکەکان گرژبوون، هەناسە دەگۆرێت، هەروەها ئەو کەسەی کە منداڵی دەبێت تەنها جەخت لەسەر ئازار و دەرچوون لە دۆخەکە دەکاتەوە. کاردانەوە مەترسیدار نییە، بەڵام دەکرێت منداڵ بوونەکە دووابخات و قەڵەقی لەلای دایک و منداڵەکە درووست بکات.
ئەردینالین و. ئۆکسی تۆجین
فشار درووستبوون لەکاتی منداڵ بوون بەهۆی دەربازبوونی هۆرمۆنی ئەدینالینەوەیە. ئەم کاردانەوەیە دەکرێت هاوسەنگ بکرێت لەرێگەی هەستکردن بە هۆرمۆنی باشی ئۆکسی تۆسین. ئەمەش سرکەرێکی نەرمە کە یارمەتی منداڵدان دەدات تاوەکو بەباشی رەفتار بکات. لەرێگەی درووستکردنی دۆخێک کە تێیدا هەست بە ئاسایش بکرێت، جەستە دەبەینە ئۆکسی تۆجینێکی نهێنی. هەروەها ئاسانکاریمان بۆ دەکات تاوەکو لەکاتی منداڵبووندا مامەڵە بکەین. وەکو هاوکار، بە ئامادەبوونت دەتوانیت جیاوازیەکی گەورە درووست بکەیت، لەوانەیە بە مەساژێکی کەم یان شتێکی تر کە دایکەکە سوپاسگوزار دەبێت پێی.
ئامرازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئازاردا
لەماوەی قۆناغی چاڵاکی منداڵبوون، ریتم لە ئازارەکاندا درووست دەبێت. هەر ئازارێک ماوەی 60-90 چرکە دەخایەنێت و دوواتر دەوەستێت لانیکەم بۆ ئەو ماوەیە. دەکرێت ئەمە وەکو شەپۆڵ باسبکرێت، یان چوونە لوتکە و نزمترین خاڵ، کە تێیدا ئاستی خوارەوەی هەر خالێکی نزم لە ناوەراستی ئازارەکەدا دەبێت. هەوڵبدە ریتمەکەان پێکەوە بدۆزەوە، تاوەک بتوانی لەکاتی ئازارەکان کاربکەیت و لەکاتی وەستانی پشو بدەیت. جەخت لە هەنووکە بکەوە و یەک ئازار لەیەک کاتدا وەربگرە. کاتێک کە ئازارەکە کۆتایی دێت، دەتوانی پێکەوە هەناسەیەکی قوڵ بدەیت تاوەکو بتوانی پشوبدەیت و خۆت بەهێز بکەیت.
هەناسەدان
بۆ ئەوە کەسەی منداڵی دەبێتتەرکیز لەسەر هەناسەدان بکەوە بەنەرمی و بەهێواشی لەکاتی ئازاردا. ئەگەر بە قورسی هەناسە بدەیت، ئەوکات ناهاوسەنگیەک لە جەستەتدا درووست دەبێت کە دەبێتەهۆی لەدەستدانی ئەو ئۆکسجینەی کە دابینکراوە بۆ منداڵدان و کۆرپەلەکە.
بۆ کەسی یارمەتیدەرلەرێگەی گوێگرتن لە هەناسەوە یارمەتی بدە. ئەگەر زۆر بەباشی دەنگی هات، دەتوانی بیری دایکەکە بێنیتەوە کە هەوڵبدات بە نەرمی هەناسە بدات.
پشودان
بۆ ئەوە کەسەی منداڵی دەبێتئاساییە کە تورەبیت و شەری ئازار بکەیت، بەڵام هەوڵبدە هەموو جەستەت پشوبدات لەکاتی منداڵبووندا. جەخت لە شاویلگە، شان و سمت و رانت بکەوە چونکە ئەمە ئەو جێگایانەن کە زۆرێک لە ئێش و ئازار هەستی پێدەکرێت کاتێک کە قەلەقی. تەنها یەک ماسولکە هەیە کە پێویستە لەکاتی منداڵبوون کاربکات و ئەو ماسولکەیەش ئەوەیانە کە کۆنترۆڵی منداڵدان دەکات.
بۆ کەسی یارمەتیدەرپەستانەکان کەمبکەوە لەرێگەی تەماشاکردن و هەستپێکردن. لەرێگەی وشە و دەستلێدانەوە هەوڵی ئارامکردنەوە بدە.
دەنگ
بۆ ئەوە کەسەی منداڵی دەبێتلەکاتی منداڵبوون تۆنی دەنگی نەرم و نیان بەکاربهێنە. وایدابنێ شاویلگەت قورس و ئارامە. کاتێک منداڵبوون دەگاتە قۆناغێکی قورستر، زۆرکات قورسە کە بە نەرمی و هێمنی هەناسە بدەیت. دوواتر دەکرێت ئارامبەخشت بێت کاتێک هەناسە دەدەیت و تاوەکو دەنگت بێتەدەرەوە. جەختکردنەوە لەسەر دەنگەکە دەتوانێت وابکات ئاسانتر مامەڵە لەگەڵ ئازاردا بکەیت.
بۆ کەسی یارمەتیدەرگوێ لەدەنگی بگرە و ئەگەر پێویستی کرد تۆنی نەرمی دەنگتی بیربهێنەوە. مەترسێ لەوەی دەنگ دەبکەیت. دەکرێت ئاسانتر بێت بۆ دایکەکە دەنگی خۆی بەکاربهێنێت ئەگەر کەسێکی تریش لە ژوورەکە دەنگ دەربکات.
بیرکردنەوەکان
بۆ ئەوە کەسەی منداڵی دەبێتبروات بەخۆت بێت و بیرتبێت کە جەستەت سەرنج راکێشە گرنگ نییە چۆن منداڵت دەبێت. بیرتبێت: ئەو ئازارەی کە کێشاوتە هەرگیز ناگەرێتەوە و ئازاری منداڵبوونەکەش کۆتایی پێدێت، پێچەوانەی ئازاری ددان و جۆرەکانی تری ئازار. هەروەها گرنگە بیرت بێتەوە کە لە ئێستادا ئەمە قورسە، بەم زووانە منداڵە بچوکەکەت دەبینیت.
بۆ کەسی یارمەتیدەر هانی دایکەکە بدە و بیریبهێنەوە دیمەنێکی ئەرێنی هەبێت و یارمەتی بدە بیرکردنەوەی نەرێنی لێ دووربخەیتەوە. تەنانەت ئەو کەسەی کە منداڵی دەبێت بروای بەخۆی نەما، دەبێت تۆ ئازابیت و بەردەوام هانیبدەیت.
رێگەی جیاوازی منداڵ بوون
ئەگەر کێشە هەبوو یان قورس بوو لەرێگەی کۆئەندامی زاوزێوە منداڵی ببێت، دەکرێت رێگەی نەشتەرگەری گونجاو بێت.
ئەگینا، منداڵبوون لەرێگەی کۆئەندامی زاوزێوە پێشنیار دەکرێت. دەتوانی دەربارەی شێوازی جیاوازی منداڵ بوون بخوێنتەوە وەربگریت.
گەرانەوە
لەدووای منداڵبوون هەندێک خوێن دەبینیت، لە برینی منداڵدان کە وەڵاشی پێوەنوساوە. بەمەش دەوترێت ئاوی زەیستانی یان خوێنبەربوونی دووای منداڵبوون، و عادەتەن دووای 6-8 هەفتە دەوەستێت. لەم ماوەیەدا، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی زیاترە لە کاتی ئاسایی. لەبەر ئەم هۆکارە، خۆت حەمامکردن،سێکس بەبێ کۆندۆم و بەکارهێنانی مادەی خاوێنکردنەوە جگە لە سەرین. هەروەها گرنگە راهێنان بە ماسولکەکان بکەیت لە هەریەکە لە سک و حەوز تاوەکو رێگری بکەیت لە کێشەکانی داهاتوو.
پشکنینی بەردەوام
سەردانیکردنی چاودێری دوواتر بۆ نۆرینگەی دووای منداڵبوون لە پاش 8-12 هەفتە لە دایکبوونی منداڵەکەت دەبێت. لێرەدا دەتوانی باسی ئەوە بکەیت کە چۆن منداڵەکەت بوو، هەستت چۆنە دووای لەدایک بوونی منداڵەکەت، و بۆچوونت دەربارەی رێگریکردن لە منداڵبوون. لەراستیدا دەشێت هەر زوو دووگیان بیتەوە لە دووای لەدایکبوونی منداڵەکەت، تەنانەت ئەگەر شیریش بدەیت.
لەبیرت بێت!
بروات بەخۆتبێت
ئەو کاتانەی کە منداڵت دەبێت دەکرێت گەورەترین ئاڵەنگاری بێت، بەڵام دەکرێت ئەزمونێکی تەواو بەهێزبێت. لەگەڵیدا رادێیت و زوو چاوت بە منداڵە تازە لەدایکبووەکەت دەکەوێت.
بروا بە کارمەندان بکەن
لەکاتێکدا منداڵت دەبێت، لە دەستێکی سەلامەتدایت، و لەگەڵ کەسانێکی کە پێشتر یارمەتی کەسانی تریانداوە تاوەکو منداڵیان ببێت. هەموو شتێکیان بینیوە، دەزانن چ شتێک لە جەستەتدا دەگوزەرێت و باشترین رێگەیە بۆ تۆ تاوەکو ئەو مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاڵەنگاریانە بکەیت کە رووبەرووت دەبنەوە.