هونەری بوون بە باوک و دایک – چوار بەش لە کۆرسی ئامادەکاری

چۆن خۆم ئامادەبکەم تاوەکو منداڵم ببێت؟ وەکو دایک و باوک یان کەسی هاوکار، دەتوانم لە چیدا هاوکاربم؟ چۆن لەگەڵ ئازارەکاندا مامەڵە بکەم؟ ئایا منداڵ پێویستی بە چ شتێک هەیە تاوەکو باشبێت؟ و چۆن ژیانی رۆژانە دەگۆرێت کاتێک کەسێکی بچوکی نوێم هەیە تاوەکو بیری لێبکەمەوە؟ وەکو باوک و دایکی داهاتوو، دەشێت چەندین پرسیار و نیگەرانیت هەبێت. لێرەدا دەتوانی وەڵامەکان، روونکردنەوە و رێنوێنی لەرێگەی مامانەکانمانەوە بەدەستبخەیت. لەم چوار بەشەدا، بە هەموو قۆناغەکاندا دەرۆین هەر لە خۆکۆکردنەوە و خۆئامادەکردن تاوەکو ژیانی رۆژانە لەگەڵ کۆرپەلەکاندا. ئەم کۆرسی خۆئامادەکردنە بناغەیەکت پێشکەش دەکات بۆ رێکخستنی سەرکێشیە نوێیەکەت وەکو دایک و باوک.

Chatta med Liv